بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ پارتی: بە زوترین کات نوێنەرەکەمان ئازاد بکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوای ئازادکردنی جیهاد حەسەنی نوێنەری هەولێری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرلەپارتی دەكات.

ئەمڕۆ30ی ئابی 2021، نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕفاندنی جیهاد حەسەنی نوێنەریان لە هەولێر بڵاوکردەوە.

کەمال عاکیف وتەبێژی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەردەم بینای فەرمانگەی شاری قامیشلو راگەیەنراوەکەی خوێندەوە. بەڕێوبەرایەتییەکە دووپاتی کردەوە کە دۆخی جیهاد حەسەن لە زیندانەکانی پارتیدا باش نییە و وتی:”بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی پارتی نوێنەری ئێمەیان دەستگیرکردووە. ڕێگە نادات بنەماڵە و پارێزەرەکەی لەگەڵیدا کۆببنەوە و تا ئێستا دادگایی نەکراوە.”

کەمال عاکیف وتیشی:”ئەو دەستگیرکردنە دژی بەها دبلۆماسی و سیاسی و مافی مرۆڤ و نیشتمانپەروەرییە. هەموو یاساکانی پەیوەندیدار بە دیپلۆماسی پێشێل دەکات. پێویستە لایەنە فەرمیەکان رونکردنەوە لەم بارەیەوە بدەن.

ڕاشیگەیاند، کە پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی باشوری کوردستان بەرپرسیارن لە ژیانی جیهاد حەسەن و ئەو دەستگیرکردنە پەیوەندی نێوان باشوری کوردستان و ئیدارەی خۆسەر زیاتر ئاڵۆز دەکات، چونکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر دەیەوێت پەیوەندیەکان باش بکات. هاوکات کەمال عاکیف داوایکرد کەنوێنەرەکەیان دەستبەجێ ئازادبکرێت .

کەمال عاکیف داوای لە ڕێکخراوە یاساییەکان کردووە، کە بە خێرایی دەستێوەردان بکەن و چارەنووسی نوێنەرەکەیان لە باشور ئاشکرا بکەن و ڕێگە بدەن بنەماڵە و پارێزەرەکانی سەردانی بکەن و هاوكات وتیشی:” پێویستە هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنەکەی دیاری بکەن و فشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی باشوری کوردستان کە بە زوترین کات ئازاد بکرێت.”

ڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کاتی رویشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری لە هەولێر، لەگەڵ دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدەیان) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بەپارتی دەستگیر كران.

ڕۆژی 29ی تەمموز پارتی دوای 50 ڕۆژ هەردوو ئەندامی پەیەدەی ئازاد کرد، بەڵام 82 ڕۆژە چارەنووسی جیهاد حەسەن نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا