وەزارەتی بازرگانی نرخی ئاردی خۆماڵی دابەزاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتی نانەواخانەکان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان نرخی ئاردی خۆماڵی دابەزاند.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵە و سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی به هاوكارى لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانى و سەنديكاى فڕن ونانەواكان هەستان به تاقيكردنەوەى بەشە ئاردی مانگی حەوت کە دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتياندا و نمونەی ئاردەکەیان كرد به نان و نانێكى زۆر جوانى لێ دروست بوو”.

ئەوەش هاتووە، “خاوەن فڕنەكان خواستى زۆريان لەسەربوو و نرخى فەردەیەک ئارد له شارى سلێمانى دابەزى بۆ 23000 بيست و سێ هەزار دينار و ھەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر”.

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 21/8/2021، نانەواخانەكان نرخی نانیان گرانكرد و شەش نانیان بە 1000 دینار فرۆشت، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا