مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ جی50 دروست دەکات کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە و بەمزوانە دەگاتە بازاڕەکانی جیهان.

مۆبایلی مۆتۆ جی50 لە کانزاکانی پلاستیک و شوشە دروستکراوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 192 گرامە، دووریەکەی(164/75/9) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 12 یان 64 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+5+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات،لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا