ئەپڵ ئامادەکاری بۆ ئایفۆن 13 دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بە چەندین تایبەتمەندی جیاواز و نوێ لە ساڵی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ١٢ی خستە بازاڕەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروست کردن و دیزاین کدنی ئایفۆن ١٣، بۆ ئەوەی لەمساڵدا بیخاتە بازاڕەوە.

وەک هەموو جارێک، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لەم زنجیرەیەشدا دادەنێت، کە جیای دەکاتەوە لەوانەی پێشوو.

چەند تایبەت مەندیەکی گرنگی ئایفۆن ١٣

١-شاشەی ١٢٠ هێرتز: بەپێی بڵاوکراوەکانی تایمز گاید، ئایفۆن ١٣ یەکەم مۆبایلە کە شاشەکەی ١٢٠ هێرتز بێت، کە ئەش دەبێتە هۆی خێراییەکی زۆر لە کاتی بەکارهێنان و یاری کردن دا پێی، هەروەها تەمەنی باتریەکەی درێژتر دەکات.

٢-بەرزکردنەوەی کامێرای سەرەکی:پێشبینی دەکرێت لێنسی کامێراکانی ئایفۆن١٣بە شێوەیەک فراوان بکرێت کە توانای وێنەگرتنێکی زۆر ڕووناکی هەبێت لە تاریکیدا.

٣-دانانی سیستمی وای فای نوێ:ئەپڵ لەم بەرهەمە نوێیەی دا wi-fi بە سیستمی 6Eدروست دەکات کە ئەمەش خێراییەکی بێ سنووری ئینتەرنێتت دەداتێ کە کاریگەری ئامێرەکانیتری لەسەر نامێنێت.

٤-تەمەنی باتیریەکەی درێژترە لەگەڵ دانانی سیستمی 5G:یەکێکیتر لە تایبەتمەندییە نوێیەکان ئەوەیە کە بەشێوەیەک باتیریەکەی دروست کراوە کە بەرگەی مانەوەیەکی زۆر دەگرێت ،هەروەها خێراییەکی زۆر و نەهێشتنەوەی ئەو شتانەی سودیان نیە لە ناو مۆبایلەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا