وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەن پڵەی بەم نزیکانە مۆبایلی نوێی نۆرد2 بە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری دروست دەکات.

مۆبایلی وەن پڵەس نۆرد2 پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەکرێت، ڕوکاری پێشەوەی بە شوشەیەک داپۆشراوە بۆ پارێزگاریکردنی لە ڕوشان، قەبارەی شاشەکەی 6.4 ئینجە بەشەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری دایمێنسیتی1200ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12گێگابایت، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایت.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بەم زوانە بەنرخی 250 دۆلار لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا