سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ و نرخێکی گونجاو بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی گالاکسی ئەی22 فۆڕ جی کێشەکەی 186 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پیکسڵ، چارەسەرکەری هێلیۆ جی80ی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە،دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگە جیاوازەکانی ڕەش و سەوزێکی کراوە و نرخی 248 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا