تاڵیبان کۆنترۆڵی دەروازە سنوریەکان دەکات لەگەڵ پاکستان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند:کۆنترۆڵی دەروازە سنوریەکانی لەگەڵ پاکستان کرد لە کاتێکدا، زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کردووەو، نزیک بۆتەوە لە ویکایەتی کابول.

بزوتنەوەکە لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند”لە ڕێگەی هێزەکانی ئیمارەی ئیسلامیەوە دەستی بەسەر ئەنگۆری ویلایەتی پاکتیکا لە ڕۆژهەڵداتدا گرتووە”.

لە هەمان کاتدا تاڵیبان ئەمڕۆ”کۆنترۆڵی شاری گەردی`ی لە ویلایەتی پاکاتیا کرد، لەگەڵ شاری ئەسەد ئاباد، پایتەختی ویلایەتی کۆنەر، بۆ ئەوەی بە تەواوی دەسەڵاتی بەسەر باکورو ڕۆژئاواو باشوری ئەفغانستاندا بسەپێنێت”.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەکەش ڕایگەیاند”شاری سەر لە ویلایەتی پاکاتیا کۆنترۆڵ کراوە، داوا لە هێزەکانی پۆلیس کراوە لەو شارە کە  خۆیان ڕادەست بکەن و دەست بەسەر چەک و کەل و پەلەکانیاندا گیراوە”.

لە ماوەی یەک دوو هەفتەدا تاڵیبان، دەستی بەسەر ویلایەتی ئەفغانستاندا گرتووە، کە واتەکە خۆی تەنها لە نزیکەی ٣٤ ویلایەت پێکهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا