ئەم بابەتە 31 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لەشاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان چەند كەسێك كوژرانو برینداربوون.
تەفینەوەكە رۆژی شەممە 30ی كانوونی دووەم لەناوەندی شاری عفرین روویداوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان 6 كەس كوژراونو 9 برینداربوون، كە دوو لەكوژراوەكان منداڵ بوون.
تەقینەوەكە لەناوچەی پیشەسازی عفرین روویداوەو دوای رووداوەكەش دەست بەلێكۆڵینەوە كراوەو تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاری لەتەقینەوەكە رانەگەیاندووە.
شاری عفرین، ناوەندی كانتۆنی عفرینی رۆژئاوای كوردستانەو ماوەی سێ ساڵە لەژێر داگیركاری توركیاو هێزە چەكدارەكانیدایە.