شێوازی ژیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێک لە دانیشتوانەکانی ناوچەی تەخار، لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە هاوسنورە لەگەڵ تاجیکستان دەڵێت تاڵیبان دەستی کردووە بە سەپاندنی یاسای تایبەت بە خۆی لەو ناوچانەدا.

عەبدولخالق تەهری یەکێکە لە دانیشتوانەکانی ناوچەی تەخار لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغاستان، بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند”تاڵیبان یاسای نوێی خۆی بەسەر هەموو دانیشتواندا سەپاندووە، بەتایبەت بابەتی کەسی و هەڵس و کەوتی ڕۆژانەو هەتا جل لەبەرکردنیش، هەروەها چوونەدەروەی ژنان بۆ سەر شەقام”.

تەهری وتی”بزوتنەی تاڵیبان گەنجان ناچار دەکەن جل و بەرگێگی دیاری کراو بپۆشن هەروەها نابێت قژ و ڕیشیان بتاشن”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا”بزوتنەوەکە مۆبایلی خەڵک دەپشکنن، ئەگەر هاتوو لە ڕوانگەی تاڵیبانەوە شتی نەشیاو یاخود قەدەغە کراوی تێدابوو ئەوا سزای خاوەنەکەی دەدەن”.

یاساکانیان بەسەر چەندین لەو ناوچانەدا سەپاندووە کە کۆنترۆڵیان کردووە، دانیشتوانی ناوچەکە ناچار دەکەن خواردن بۆ چەکدارەکان ئامادە بکەن، هەروەها زەکات لە جوتیارەکان وەردەگرن بە زۆرەملێ.

یەکێکیتر لە یاساکانیان قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەو هاتووچۆیە بە شێوەی کۆمەڵ نابێت لە دوو کەس زیاتر بەیەکەوە بن، هەروەها نابێت ژنان پیاوی بێگانەیان لەگەڵدا بێت، دەبێت هاوسەریان بێت یاخود خزمیان.

لە هەمانکاتدا تەهری وتی “نیازی هەیە، ناوچەکە بەجێبهێڵێت، ترسی لە چەکدارەکانی تاڵیبان هەیە بەهۆی ئەوەی، بەشێوەی دوژمنایەتی مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەن شێوەیان تۆقێنەرە” هەروەها ئەگەر بزانن لە ڕابردوودا  لەگەڵ هێزی ئەفغانی کاری کردووە سزای دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا