به‌رزان محه‌مه‌د: پرۆژه‌كانى یه‌كێتى و گۆڕان بۆ لامه‌ركه‌زی زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى سلێمانى ده‌ڵێت “به‌ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیه‌ت پارێزگا ناتوانێت موچه‌ بدات”.

لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد، له‌ ئێستاشدا یه‌كێتى و گۆڕان جەخت لە جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزیی دەكەنەوە.

به‌رزان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “هه‌ریه‌ك له‌ حزبه‌كان به‌جیا پرۆژه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ حكومه‌ت كردووه‌، چونكه‌ گۆڕان و یه‌كێتى به‌ دوو رێككه‌وتنى جیاواز له‌گه‌ڵ پارتى چونه‌ته‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌ردو رێككه‌وتنه‌كه‌ش جه‌خت له‌ لامه‌ركه‌زى كراوه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه”‌.

وتیشى، له‌ پرۆژه‌كه‌دا كه‌ باس له‌ ده‌سه‌ڵاتى دارایى ده‌كرێت له‌ لامه‌ركه‌زیه‌تدا، ئه‌ویش به‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق و پارێزگاكان ده‌بێت، واتا هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌ پێى سه‌رچاوه‌ و داهاتى ده‌بێته‌ به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه‌ چونكه‌ پارێزگا ناتوانێت موچه‌ بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا