سودانی چەند لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نەوتی هەرێم پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک لیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لە ساغکردنەوەی 450 هەزار بەرمیل رۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان یان ئەگەری فرۆشتنی نەوتەکە بە ژمارەیەک وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهێناوە.

باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی هێڵی کوردستان – جەیهانەوە، بە رۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی، ژمارەیەک لیژنەی لەپێناو لێکۆڵینەوە لە ساغکردنەوەی نەوتی کوردستان کە 450 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت لە ناوخۆدا پێکهێناوە، ئەگەری ئەوەش هەیە چارەسەری دیکە بۆ فرۆشتنی نەوتەکە هەبێت، لەناویاندا فرۆشتنی بە وڵاتانی ئوردن یان سووریا، یان لوبنان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کردووە، پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە ئەو بڕە نەوتەی لە رێگەی تورکیاوە هەناردە دەکرێت لە نەوتی باشووری عێراق قەرەبووبکرێتەوە لە رێگەی چاککردنی سیستەمی هەناردەکردن و کارکردن بەم ئاڕاستەیە بەردەوامە بۆ ئەوەی زیان بەر بودجە نەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا