شیاومی پادێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی پادێکی نوێ بەناوی ئێم ئای پاد فایف بە تایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو دروست دەکات.

ئێم ئای پاد فایف کێشەکەی 575 گرامە، ئەستوریەکەی 5.7 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 12.4 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی 1752/2800 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن865 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە.

پادە نوێیەکە دوو کامێرای لە بەشی دواوە بەدیقەی(13+5) مێگاپێسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، پادەکە دوو نموونەی هەیە یەکەمیان ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 10090 میلی ئەمپێرە، نرخی پادەکە 600 دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا