مایکرۆسۆفت پلان بۆ جیهانێک بە بێ وشەی تێپەڕ دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەوڵ دەدات رێگای کردنەوەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان بگۆڕێت و بەکارهێنانی وشەی تێپەڕ کۆتایی پیبهێنێت.

بەم دواییانە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت باسی لە داهاتوویەک کرد بە بێ وشەی تێپەڕ بۆ کردنەوەی کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان بەمەبەستی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنەران.

کۆمپانیاکە باسی لەوە کرد، بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستماندایە، زۆرێک لە وشە تێپەڕەکان هاک دەکرێن و درکمان بەوە کردووە پارێزراو نییە، بۆیە هەوڵ دەدەین لەمیانی ساڵی ٢٠٢١ گۆڕانکاری لە سیستمی وشەی تێپەڕ بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٪٨٠ی هێرشە ئەلکترۆنییەکان لەڕێی هاککردنی وشەی تێپەڕەوە روویانداوە.

لە ساڵی ٢٠١٩، مانگانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس پشتیان بە چوونەژوورەوەی ئەلکترۆنی بەستووە بە بێ بەکارهێنانی وشەی تێپەڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا