شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی ڕێدمی کەی 80 ئێس پڕۆ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

شیاومی ڕێدمی کەی 80 ئێس پڕۆ کێشەکەی 197.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1250 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(100+12+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4610 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا