ئەو نیشانانەی دەریدەخات ڕێژەیەکی زۆر خوێ لە جەستەدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

خوێ یەکیکە لەو ژەهرانەی کە دەبێتە هۆی توشبوونی جەستە بە چەندین نەخۆشی جیاواز و مەترسیدار، هەندێک کەس زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی خوێدا دەکات بێئەوەی ئاگاداربێت چەند زیانی هەیە.

چەند نیشانەیەک دەریدەخات کە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لە جەستەدا هەیە، لەو کاتەشدا پێویستە ڕێژەی بەکارهێنانی خوێ کەم بکەیتەوە، لەو نیشانانەش:

-بەردەوام هەستکردن بە تینووێتی، ئەمەش بەهۆی وشکی دەمەوەیە.
-خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە دەبێتە هۆی توشبوون بە ئاوسان بەهۆی کۆبونەوەی ئاو لە لەشدا.
-توشبوون بە وشک بونەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری سەر.
-خواردنی خوێ بە ڕێژەیەکی زۆر و بەردەوام هۆکارێکە بۆ دروستبوونی وەرەم.
-زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنای خوێ دەبێتە هۆی تێکچوونی ئێسک و لەدەستدانی کالیسیۆم بەشێویەکی زۆر، ئەمەش هۆکارێکە بۆ لاوازبوونی ئێسکەکان و هەست بە ئازاریان دەکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا