پۆڵەتیک پرێس
ئاڕەقکردن ئەگەر لە هەندێک دۆخدا بێت و زۆرنەبێت ئەوا ئاساییە و هیچ ترسی نییە، بەڵام ئاڕەقکردنی بەردەوام لە شەودا کە ببێتە هۆی ئەوەی خەبەرتبکاتەوە و پێویست بکات جلوبەرگەکانت بگۆڕیت ئەوا لەوانەیە پەیوەندی بە هەندێک دۆخی تەندروستیەوە هەبێت.
هۆکارەکانی ئاڕەقکردنی زۆر لە شەواندا:
-ئاڕەقکردنی زۆر و بەردەوام لە شەواندا نیشانەیەکە بۆ زیادبوونی چالاکیەکانی غودەی دەڕەقی.
-یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، چونکە لەکاتی خەودا ڕێژەی گلۆکۆز لەخوێندا کەمدەکات.
-لەکاتی خەودا کە بۆ چەندجارێک زیاتر بۆ ماوەیەکی زۆر کورت هەناسەدان دەوەستێت جەستە ئۆکسجین وەرناگرێت و هۆکارێکە بۆ ئاڕەقکردنەوە.
-بەکارهێنانی دەرمانی زۆر بەتایبەتی دەرمانەکانی دژەئۆکسان و خەمۆکی هۆکارێکی دیکەیە.
-دوودڵی و دڵەڕاوكێ لەکاتی خەودا هۆکارێکی دیکە و وادەکات کەسەکە خەوی ناخۆش ببینێت، ئەگەر لە چەند جارێک زیاتر ئەو دۆخە دووبارەبۆوە باشترە سەردانی پزیشک بکرێت.