زیادەڕەویکردن لە خواردنی باینجاندا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

باینجان یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

لەهەندێک دۆخدا زیادەڕەویکردن لە خواردنی باینجاندا لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری و دەرکەوتنی نیشانەکانی تەنگەنەفەسی، ئاوسان، سووربوونەوە و خوورانی پێست، بەهۆی جۆرە پڕۆتینێکی دیاریکراو کە بەرپرسە لە گواستنەوەی چەوری، لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسن لەجەستەدا و توشبوون بە کەمخوێنی.

أضرار الباذنجان أبرزها حصوات الكلى ومشاكل الحساسية | مجلة الجميلة

ماددەی سۆلانین ژەهرێکی سروشتییە لە باینجاندا هەیە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، خەواڵوی و ناڕێکی لێدانی دڵ. ئۆکسالاتی تێدایە مەترسی توشبوون بە دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا