وەزارەتی کشتوکاڵ مەشتەلەکانی بەکرێ دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند،  مەشتەلەکانی بە چەند مەرجێکی دیاریکراو بەکرێ دەدات.

حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکارانی وت، “ناچارین مەشتەلەکان بەکرێ بدەین چونکە لەئێستادا هیچ بەرهەمێکیان نیە، هاوکات پۆلیسیشمان نییە بۆ پاراستنیان، بەشێکی زۆری فەرمانبەرەکانیشی خانەنشین کراون”.

وتیشی، “بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین چارەسەر بۆ کێشەی مەشتەلەکان بدۆزینەوە، بە بەکرێدانیان هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ دەڕەخسێنرێت”.

لەبارەی مەرج و ڕێنماییەکانەوە وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە کرد، “مەشتەلەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەکرێ دەدرێن، بەو مەرجانەش دەبێ کە دامانناوە هەر سەرپێچیەک تێیدا بە مانای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دێت”.

ئەو کەسانەی ئەم مەشتەلانە بەکرێ دەگرن لەسەریان بە مەرج داندراوە کە تەنها وەبەرهێنانی کشتوکاڵی تێدا بکەن و شەتڵی ڕووەک و درەخت و سەوزەکانی تێدا بەرهەم بهێنن.

هاوکات پێویستە ئەو کارمەندانەی کاری تێدا دەکەن خەڵکی هەرێمی کوردستان بن و دەرچووی پەیمانگە و کۆلێژ و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان بن. بەردەوامیش لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە چاودێری دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا