پۆلیسی سلێمانی: پیاوێک تەقەی لە کچ و زاواکەی کردووە و برینداری کردوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە سلێمانی، پیاوێک تەقەی لە کچ و زاواکەی کرد و هەردووکیانی بریندار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرکەوت محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی پیاوێک تەقەی لە کچ و زاواکەی کردووە و هەردووکیانی بریندار کردووە.

وتیشی، “لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن، چارەسەریان بۆ کراوە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، باوکی کچەکە تەمەنی 50 ساڵە و لە ئێستادا تیمەکان هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا