ئەو گەنجە کوردەی بۆ خوێندن ڕووی لە ئێران کردبوو دوای ئەوەی درایەبەر چەقۆ گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشار فایەق، ئەو خوێندکارە کوردەی بەمەبەستی خوێندن ڕووی لە ئێران کردبوو، دوای ئەوەی بەسەختی بریندارکرا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گیانیلەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشار فایەق خوێندکاری قۆناغی دووی کۆلێژی پزیشکی بوو لە یەکێک لە زانکۆکانی شاری ئەهوازی سەربە پارێزگای خوزستان کە ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2022 لە تەنیشت زانکۆکەی چوار کەس بە چەقۆ برینداریان کرد.

دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆماوەی چوار ڕۆژ و ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەری گەورە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەشار فایەق گیانیلەدەستدا.

بەگوێرەی وتەی باوکی بەشار، کوڕەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندەرانی ئێرانەوە نەبووە و کێشەی لەگەڵ کەسیشدا نەبووە، داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات تەرمی کوڕەکەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە بگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.

بەشار فایەق لە نەخۆشخانە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا