بە هۆكارێكی نادیار درەختەكانی رێگەی هەورامان دەبڕدرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەلایەن كەسانی نەناسراو ژمارەیەكی زۆر لە درەخت و نەمامەكانی رێگەی هەورامان لە نزیك گوندی گوڵپ بڕدراونەتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەش دەڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپاردووە بەدواداچوون بكەن بۆ ئەو بابەتە و ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەلایەن ئەنجومەنی گوندی گوڵپ ئاگاداركراینەوە بە بڕینەوەی دارەكانی سەر رێگای ئەو گوندە لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە، ئەمە خەڵكێكی خراپی تێكدەر و ناخ پیس ئەم كارەی كردووە، دەست بردن بۆ تێكدانی ژینگە و سرووشتی هەورامان قبوڵكراو نیە.

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە وتی: پۆلیسی دارستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەمان راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن و هەركەسێك ئەو كارەی ئەنجام دابێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا