ئەمڕۆ دیداری لوتکەی کازمی و بایدن بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ دووشەممە لە واشنتن-ی پایتەختی ئەمریکا لوتکەی نێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

لە لوتکەی ئەمڕۆدا چەندین پرسی جیاواز لەنێوانیاندا یەکلاکردنەوەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

کازمی پێش بەڕێکەوتنی بۆ ئەمریکا، بە ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێسی ڕاگەیاند، چیتر عێراق پێویستی بە بوونی هێزی شەڕکەری ئەمریکی نییە. بەڵام هاوکات کازمی ئەوەشی ڕاگەیاند، عێراق تا ئێستاش پێویستی بە هاوکاری و ڕاهێنانی هێزەکانی ئەمریکایە و هاوکاری هەواڵگری ئەو وڵاتەیە.

ئەم سەردانە دووەم سەردانی مستەفا کازمیە بۆ واشنتن لەدوای ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە. سەردانەکە لەچوارچێوەی قۆناغی چوارەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نزێوان عێراق و ئەمریکادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا