پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی حەمە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “دوو ساڵ بەبەردەوامی باسی قاچاخیمان دەکرد رەتیان دەکردەوە و فشاری زۆریان دەکرد و تەنانەت دراینە دادگاش، ئێستا خۆیان وەک تاوان باسی دەکەن”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی حەمە ساڵح لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبووک رایگەیاند، “هیوادارم بەکردار قاچاخی رابگرن و بەدڵنیایی هەرکێ حاکم بێت چاودێری جددی دەبین”.
وتیشی: ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونم کرد باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو رانەگیراوە (ھێلکەو دوگ و جبس و مريشك داخڵ بون)، ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە.
عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاند، ناتوانم گەرەنتی بدەم رادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوە دەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین، وتیشی: لەمەودوا ھەرچی ڕوبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە.