پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنهی وزه وسامانە سروشتیهكان و پیشهسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کورستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین سێ پێشنیار دەداتە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
گولیزاررەشید سندی، لیژنهی وزه وسامانە سروشتیهكان و پیشهسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەربارەی گرانبونی نرخی بەنزین و ناڕەزایی شۆفێران لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین کۆدەبنەوە و چەند پێشنیارێک ئامادە کراون بۆ ئەوەی پێشکەشی حکومەتی بكەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین.
وتیشی، پێشنیارەکان بۆ حكومەت بریتین لە دابینکردنی نەوت بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ، دروستكرن و دەرکردنی کۆبۆنی وەرگرتنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێڵەکانی تاکسی هەروەها دەرفەتی ھێنانی بەنزین بۆ ھەموو کۆمپانیا یاساییەکان بڕەخسێت و قۆرخکاری ھێنانی بەنزین لە لایەن چەند كۆمپانیایەیكی دیاری كراوەوە نەمێنێت.
ماوەیەكە بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 650 دینارەوە بووە بە 700 دینار، لیترێك بەنزینی موحەسەنیش لە 700 دینارەوە بووه به 750 دینار و بەنزینی سوپەریش نرخەكەی بۆ 850 دینار بهرز بووهتهوه.