سێ ئەفسەر لەکەرکوک بەهۆی سڵاوکردن بۆ سرودی تورکیا بانگهێشتی لێکۆڵینەوە دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێ ئەفسەری بانگهێشتی لێکۆڵینەوە کرد کە رۆژی 14ی ئەم مانگە لەمیانی مەراسیمی ساڵیادی قوربانیانی تورکمان لەکەرکوک سڵاوی سەربازیان بۆ سرودی نیشتیمانی تورکیا کرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، “عوسمان غانەمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەو سێ ئەفسەرەی بانگهێشت کردووە بەوپێیەی یاسا و چوارچێوەکانیان پێشێلکردووە”.

وتیشی: لایەنە سیاسییە تورکمانییەکان دەستوەردانیان کردووە تا بابەتەکە بەبێ سزا کۆتایی پێبهێنرێت و هێشتا دۆسیەکە لەژێر وردبینی لایەنە ئەمنییەکاندایە.

ئەو سێ ئەفسەرە کە لەسەر پێکهاتەی تورکمانین ژنێکیشیان تێدایە، ئەوانیش تەها سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵ، مستەفا نەوزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قوریە و فاتمە وەحیدین.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 14ی ئەم مانگە لەمیانی مەراسیمی ساڵیادی قوربانیانی تورکمان لە کەرکوک باڵیۆزی تورکیاش ئامادەیی هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا