باشترین هێڵە ئاسمانییەكانی 2021 دەستنیشان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی Airline Rating لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ریزبەندی ئەو وڵاتانەی دیاریكرد كە باشترین هێڵی ئاسمانیان هەبووە، بەپێی ریزبەندیەكەش هێڵی ئاسمانیی قەتەڕ پێشەنگی ریزبەندییەكەی پێدراوە.

هەرچەندە ساڵی 2020 سەخت بوو بەتایبەتی بۆ پیشەسازیی فڕۆكەوانیی بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی بۆ ماوەیەكی زۆر فڕۆكەكانیان لەكاركردن وەستاندبوو، بەڵام هەر لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەشتی ئاسمانیی لەهەندێك شوێن، بە لەبەرچاوگرتنی پەتای كۆڕۆنا ماڵپەڕی (Airline Rating) راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی باشترین كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی دەركرد.

بەگوێرەی ریزبەندییەكە ئەمساڵ، هێڵی ئاسمانیی قەتەڕی پێشەنگی ریزبەندییەكەی گرتووەو دوای ئەویش هێڵی ئاسمانیی نیوزلەندی دێت كە پێشتر شەش جار ریزی یەكەمی گرتبوو.

جێفری تۆماس سەرنوسەری ماڵپەڕەكە رایگەیاندووە، چۆنیەتی بەدەنگەوەهاتنی هێڵی ئاسمانیی قەتەڕ بۆ پەتای كۆڕۆنا، ریزبەندییەكەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەكلاییكردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، ریزبەندییەكەی 10 باشترین هێڵە ئاسمانییەكانیانی جیهان بەمجۆرەن:

1- هێڵی ئاسمانیی قەتەڕی

2- هێڵی ئاسمانیی نیوزلەندا

3- هێڵی ئاسمانیی سەنگافورە

4- هێڵی ئاسمانیی كانتاس

5- هێڵی ئاسمانیی ئیمارات

6- هێڵی ئاسمانیی كاسای پاسیفیك

7- هێڵی ئاسمانیی ڤێرجن ئەتڵانتیك

8- هێڵی ئاسمانیی یەكگرتوو

9- هێڵی ئاسمانیی ئیڤا

10- هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا

ماڵپەڕەكە خەڵاتیشی داناوە بۆ باشترین كابینەی پلە یەك كە بۆ هێڵی ئاسمانیی سەنگافورە چوو، هەروەها باشترین ستافی فڕۆكە كە درا بە هێڵی ئاسمانیی ڤێرجن-ی ئوسترالی و هەرزانترین هێڵی ئاسمانیی ئەوروپاش درا بە ئیزی جێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا