پۆڵەتیک پرێس
کاتێک مەسەلەکە پەیوەندی بە تەندروستی پێست و دەموچاوەوە هەیە پێویستە بیر لەو خواردنانە بکەینەوە کە دەیخۆین، چونکە هەندێک لە خواردنەکان سوودیان هەیە و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە کێشە بۆ پێست دروست دەکەن.
باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی پێست و دەموچاو:
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی
گێزەر سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەیە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و چارەسەری کێشەکانی پێست و قژ دەکات.
-پاقلەمەنیەکان
گرنگییەکی زۆریان بۆ دەموچاو هەیە، یارمەتی نەهێشتنی پەڵە و ڕەشی ژێر چاو دەدەن، سوڕی خوێن چالاک دەکەن.
-ڤیتامین سی
پڕتەقاڵ بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی دادەنرێت کە دەموچاو پێویستی پێیەتی، چارەسەری کێشەکانی تێکچوونی ڕەنگی دەموچاو و زیپکە دەکات.
-ڤیتامین دی
ڕۆن، کەرە، میوە وشککراوەکان و چەرەساتەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ ڤیتامین دی یارمەتی شێدارکردنەوە و نوێبونەوەی پێست دەدەن.
-سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە کانزاکان، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن و پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکەن، یارمەتی نەهێشتنی پەڵەکان دەدەن