نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ زیادبوونی رێژەی سوتەمەنی عەمبارکراوی ئەمریکا، کە بووەتەهۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر داواکارییەکان، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئامارەکانی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا