ئاسایشی سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و تێکدانی ئارامی دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار کەسی بەتۆمەتی تەقەکردن و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم، پاڵپشت بە رەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (15) ی چەک لەدرێژەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و سەروماڵیان، چوار یاساشکێن کە تۆمەتباربوون بە تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کەسە پاش هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن لەماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێر لەتەقەکردنیان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزاکە لەلایەن هێزەکانمانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگاکرانەوە .

ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتباران پێکهاتبوون لە، (ع ، س ، ح) و( م ، ئ ، ق) و (ب ، س ، ح) و (ڕ ، ش ، خ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و سێ دەمانچەو چەندین کەرەستەی سەربازی و دوو ماتۆڕسکیلیان پێبووە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستی بەسەرداگیراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا