شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی خۆی ئامادە دەکات بۆ دروست کردنی مۆبایلی نوێی ئێم ئای میکس فۆڕ بە تایبەتمەندی نوێ.

پێکهاتەی مۆبایلەکە لە کانزای ئەلەمنیۆم دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتنەکان دەگرێت، ئەستوریەکەی 8.4 ملیمە، کێشەکەیە 234 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.81 ئینج و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+48+50) مێگاپێکسڵ هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و سپی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا