زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلی نوێی ئەکسۆن ٣٠ ئەڵترا فایف جی دروست دەکات ڕکابەری مۆبایلەکانی کۆمپانیا گەورەکان دەکات.

مۆبایلە نوێیەکە بەشێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە، پێکهاتەکەی بە شوشەیەک داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات، دووریەکانی(١٦١.٥/٧٣/٨) ملیمە، کێشەکەی ١٨٨ گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٦٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ و شەپۆلی ١٤٤ هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت، چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(٨٩+٦٤+٦٤+٦٤) مێگاپیکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٣.١ی هەیە، خێرای پاتریەکەی ٤٦٠٠ میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا