دزەکردنی چەند زانیاریەکی تایبەت بە ئایفۆن ١٣

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوە تەکنەلۆجیەکان، زنجیرەی نوێی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپڵ کە ئایفۆن ١٣یە، تەمەنی باتریەکەی درێژترە و باشترە لە مۆبایلەکانیتر وەک ئایفۆن١٢.

ئەوکەسەی زانیارییەکانی بڵاو کردەوە بەراوردی کرد لە نێوان باتری مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٢ و ئایفۆبن ١٣ بەراوردەکانیش بریتی بوون لە

ئایفۆن ١٢ و ١٢ پرۆ، خێرایی باتریەکە ٢هەزار و ٨١٥ میلی ئەمپێربوو، بەڵام ئایفۆن ١٣ خێرایی باتریەکەی ٣هەزار و ٩٥ میلی ئەمپێر دەبێت.

هەروەها ئایفۆن ١٢ پرۆماکس خێرایی باتریەکەی ٣ هەزار و ٨٧ میلی ئەمپێر دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرێکدا خێرایی ئایفۆن ١٣ پرۆماکس ٤ هەزارو ٣٥٢ میلی ئەمپێر بێت.

مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٢ مینی خێرایی باتریەکەی ٢ هەزارو ٢٢٧ میلی ئەمپێرە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئایفۆن ١٣ی مینی باتریەکەی ٢ هەزار و ٤٦ میلی ئەمپێربێت لە کاتژمێرێکدا.

هەموو ئەم تایبەتمەندیانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی ئایفۆن ١٣ تەمەنی باتریەکەی درێژترە لە ئایفۆن ١٢ ، چارەسەرێکی زۆر لە خۆ دەگرێت پاڵپشتی. گۆڕانکارییەکانی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا