ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی کە بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستیکردووە بخاتە بەردەست و چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.

ڕیەڵ می جی تی نیۆ فۆڕ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 394 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا