نێنتێندۆ ئامێرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نێنتێندۆ ئامێرێکی نوێی یاریکردن بەناوی سویچ بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات.

ئامێرەکەی نێنتێندۆ شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی حەوت ئینج و دیقەی پیشاندانی 1280/720 پێکسڵ، میمۆریەکەی شوێنی زیاترە لە ئامێرەکانی پێشتر و بڵنگۆکانیشی پێشکەوتوترە، لەکاتێکدا ئامێری پێشوی نێنتێندۆ شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.2 ئینج.

ئەم جۆرەی ئامێرەکە میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، بەڕەنگەکانی سوور، شین و سپی بەردەست دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت ئامێرەکە لەڕۆژی هەشتی مانگی تشرینی یەکەمدا بەنرخی 350 دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا