یەكێكی دیكە لە رۆژنامەنووسانی بادینان بە حەوت ساڵ زیندانی سزدا درا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەنووس قارەمان شوكری، بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا، سەرچاوەكیش وێڕای پشت ڕاستكردنەوەی هەواڵەكە دەڵێت، بەبێ‌ ئەوەی پارێزەری هەبێت بە نهێنی دادگایی كراوە و سزا دراوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لەو رۆژنامەنووسە بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاستی كردوە رۆژنامەنووس قارەمان شوكری لە چەند رۆژی رابردوو دادگایی كراوە و بەبێ‌ ئەوەی رێگە بە بوونی پارێزەر بدرێت تا بەرگری لێبكات، بەنهێنی سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕۆژی27 ی كانوونی دوەمی 2021، قارەمان شوكری لەلایەن هێزێكی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركرا، كوڕی شوكری زەینەدین كامێرامانی كەناڵی كەی كەی ئێنە.

زیندانیكردنی قارەمان رێكانی لە كاتێكدایە پێشتریش لە رووداوێكی گوماناویدا لەدوای چوار رۆژ بێسەر و شوێن بوونی، لە رێكەوتی 1_12_2016 تەرمی شوكری زەینەدینی باوكی پەیمانێر و وێنەگری پێشووی كەی ئێن ئێن، لە گوندێكی نزیك قەزای ئامێدی دۆزرایەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لەسەر ئاستی ناوخۆی و نێودەوڵەتی ماوەی چەند مانگێكە فشار دەكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان كە لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ هەر یەكێكیان دەرچووە.

هەفتەی رابردووش سزای 14 مانگ زیندانی و پێبژاردن بۆ ئومێد بەرۆشكی چالاكوانی بادینان دەرچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا