ڕاستیەک لە بارەی جیهانی مێروولەکانەوە

پۆڵەتیک پرێس

ناوە ئینگلیزیەکەی مێروولە بریتیە لە antsناوە زانستیەکەشی بریتیە لە فۆرمێسیدی، لە جیهاندا نزیکەی ١٠ هەزار جۆر مێروولە هەیە، یەکێکن لەو بوونەوەرەوە کۆمەڵایەتیانەی لە شوێنی تایبەت و ڕێکخراوی خۆیاندا ژیان دەکەن.

مێروولە لە زۆرێک لە شوێنەکانی جیهاندا بڵاوە، بە تایبەتیش لە ناوچە گەرمەکاندا زیاتر، قەبارەیان لە نێوان ٢ بۆ ٥ ملیمدا دەبێت، هەروەها ڕەنگەکانیان پێکدێت لە سور ڕەش، زەرد قاوەی، هەندێکیشیان بریقەیەک لە پێکهاتەیاندا هەیە.

هەندێک زانیاری گشتی لەسەر مێروولەکان

١-مێروولەکان لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەن، جگە لە کیشوەری بەستەڵەکی باشور.

٢-هەر مێروولەیەک دەتوانێت ١٠ بۆ ٥٠ ئەوەندەی کێشی خۆی هەڵبگرێت، بەهۆی ئەستوری ماسولکەکانیانەوە جیاواز لە ئاژەڵەکانیتر کە قەبارەیان لەو گەورەترە.

٣-مێروولەی گولە، بە ئینگلیزی پێی دەوترێت بوڵێت ئەینت، یەکێکە لەو مێروولانەی زۆرترین ئازارت پێ دەگەیەنێت بە زۆری لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژین، بە هۆی ئەوەی ئازارەکەی بە ئازاری بەرکەوتنی فیشەکێک بەراورد دەکرێت ئەو ناوەی لێنراوە.

٤-مێروولەکان دانی دەرەکیان هەیە، بۆ هەڵکەندنی چاڵ لە زەویدا بەکاری دەهێنن، دانی ناوەوەشیان بەکار دەهێنن بۆ جوینی خۆراک.

٥-مێروولە ڕووەک و ئاژەڵیش دەخوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا