ژنێک تووشی هەستیارییەکی دەگمەن دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی بەڕیتانی تووشی هەستیارییەکی دەگمەن دژی ئاڕەق و فرمێسکی خۆی بووە، ئەمەش هەستێکی زۆر ناخۆشی بۆ دروستکردووە و لەکاتی گریانیشدا ناچارە فرمێسکەکانی رابگرێت.

ئابی بلامی تەمەنی 19 ساڵە و لە میدستۆن کینت دەژی، تووشی هەستارییەکی دەگمەن و ناخۆش بووە هەرکاتێک ئاو بەر پێستی دەکەوێت دەسوتێت، ئەمەش وایلێکردووە لە ڕۆژانی باراندا نەتوانێت بچێتە دەرەوە و لە گەرماویشدا لە10 خولکە زیاتر نەمێنێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەڕیتانی لەکاتی باران باریندا ئابی تەنها بە جلی دژەئاو و چەترەوە دەتوانێت بچێتە دەرەوە ئەگەر بارانەکەش زۆر بێت ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک بچێتە دەرەوە، چونکە کاتێک ئاو بەر پێستی دەکەوێت تووشی سووتان و ئازارێکی زۆر دەبێت.

ئابی هەستیاری بە ئاڕەق و فرمێسکی خۆشی هەیە تووشی ئاوسان و خووری چاوی دەکات ئەمەش وایکرد سەرەتا پزیشکەکان بیر لەوە بکەنەوە کە هەستیاری بەرامبەر شامپۆ یان نەرمکەرەوەی قژ هەبێت، دوای چارەسەرنەبوونی لەساڵی 2018دا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشیەکانی پێست پشکنینی دیکەی بۆ ئەنجامدرا و بۆیان دەرکەوت نەخۆشی Aquagenic Urticaria ی هەیە، ئەو جۆرە نەخۆشیە زۆر دەگمەنە و پێست هەستیاری بەرامبەر ئاو دروستدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن لەکاتی ئاو خواردنەوەدا ڕووبەڕوی هیچ کێشەیەک نابنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا