مێسی لە بارسا دەڕوات

تا دێت کاتی گرێبەستی مێسی نزیک دەبێتەوە لە کۆتا ڕۆژەکانی بەپێی چەند سەرچاوەیەک بێت ئایندەی مێسی لە بارسا نەماوە

ڕۆژنامەی مۆندی کەتەلۆنی لە نوێترین بڵاوکراوەی ئەمرۆدا باسی ئەوەی کردووە بارسا هیچ ئۆفەرێکی تازە و گەورەی پێ نییە بۆ ئەستیڕە ئەرژەنتینێکە بەڵام لاپۆرتا گەشبینە بەوەی مێسی دەمێنیتەوە لەگەڵ بارسادا .

پێشتر مێسی دوو مەرجی دانابوو بۆ یانەی بارسا تا ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە ئەوەنیش بریتی بوون لەوەی گرێبەستی زۆر بکرێت و نازناوەکانیش بەدەست بهێنن .

هەرچەندە بارسا تا ئێستا چەند گرێبەستێکی یەکلای کردۆتەوە تا ئەوەی وەرزی داهاتوو سوودیان لێ ببینێت .

ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە مێسی کەسە نزیکەکانی ئاگادار کردۆتەوە گەر بارسا گرێبەستی باشتر نەکات و پڕۆژەکە بەهێزتر نەبێت نەبێتە کردار بە دڵنیاییەوە ڕیزی یانەکە جێدە‌هێڵێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا