پاش ئەوەی یانەی یۆفانتۆس لەم وەرزەدا نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ڕکابەری نازناوەکان بکات یانەکە دووچاری کۆمەڵێک بەربەست هاتووە لە هەمووی گرنگتر دۆسییەی کریستانۆیە .
ڕۆژانە و لێرەو لەوێ دەنگۆی کریستیانۆ بڵاو دەکرایەوە بەوەی ستارەکەی پرتووگال یانەکە جێدەهێڵێت و چەندین ئاماژە باشتر روونی دەکردەوە داهاتووی ئەم لایەنە زۆری نەماوە .
دوێنێ لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کریستیانۆ شتێکی نەهێشتەوە بەناوی مانەوە لەگەڵ یانەی یۆفانتۆسدا چوونکە کریستیانۆ بە روونی ووتی ئایندەی من لە شوێن و پێگەیەکی دیکەدا من دەمەوێت چەنسێکی دیکە تاقی بکەمەوە نامەوێت ئەزموونی وەرزی ڕابردوو درێژە بکێشیت .
بەپێی ئەم قسانە بێت کریستیانۆ ئایندەی لە تۆرینۆدا نەماوە و هەر دوو یانەی مانچستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان کڕیاری سەرەکی دۆن کریستیانۆن .