بەس ئینگلیزەكان لە گەورەكاندا براوە بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی یۆرۆ نەیشن پڕ گۆڵ بوون تەنها لە یارییە بچووك و مامناوەندەكان دەنا یارییە لوتكەكانی شەو تەنها ئینگلیزەكان تیایاندا براوە بوون دەنا ئەوانی تر بە یەكسانی بە كۆتا هاتن.

ئیمباپێ‌ بەرامبەر نموونە باڵاكەی بۆوە

لە یارییەكی لوتكەی شەوەكەدا فەڕەنسا و پرتوگال بە ڕێبەرایەتی دۆن كریس و ئیمباپی ڕووبەڕووبوونەوە یارییەكەیان بە ئەنجامێكی سپی بێ‌ گۆڵ بە كۆتا هات.

لە لایەكی ترەوە ئیتاڵیاكەی مانچینی بووە میوانی پۆڵەنداكەی لیڤاندۆڤیسكی یارییەكەی ئەوانیش بە بێ‌ گۆڵ بە كۆتا هات سەرەڕای ئەوەی ئازۆری بە یارییەكە براوە بوو نەك بە ئەنجام.

لە یارییەكی تری لوتكەدا هەردوو هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و بەڵجیكا لە سەر یاریگای ویمبڵی ڕووبەڕووبوونەوە سێ‌ شێرەكەی ئینگلتەرا دواجار توانی یارییەكی گەورە بباتەوە لە سەر حسابی ئەو هەڵبژاردەیەی كە ماوەیەكی زۆر دوور و درێژە پێشەنگی هەڵبژاردەكانی فیفای گرتووە.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:
كازاخستان 0 X ئەلبانیا 0
ئیرلەندا 0 X وێڵز 0
بۆسنە و هەرسك 0 X هۆڵەندا 0
ئینگلتەرا 2 X بەڵجیكا 1
كڕواتیا 2 X سوێد 1
نەرویژ 4 X ڕۆمانیا 0
فینلەندا 2 X بولگاریا 0
ئەرمینیا 2 X جۆرجیا 2
ئیستۆنیا 3 X مەقدۆنیای باكور 3
پۆڵەندا 0 X ئیتاڵیا 0
ئەیسلەندا 0 X دانیمارك 3
فەڕەنسا 0 X پرتوگال 0
ئیرلەندای باكور 0 X نەمسا 1
ئیسرائیل 1 X چیك 2
سكۆتلەندا 1 X سلۆڤاكیا 0
ڕوسیا 1 X توركیا 1
سڕبیا 0 X هەنگاریا 1
یۆنان 2 X مۆڵدۆڤا 0
كۆسۆڤۆ 0 X سلۆڤینیا 1

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا