ڕیاڵ مەدرید ئاڵای سپی هەڵکرد

پاش ئەوەی وەرزی ڕابڕدوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکان و کەمی یاریزان بێ بەشبوو لە بردنی نازناو زۆرینە چاوەڕێی ئەوەیان لێ دەکرد کە مێرەنگی بەهێزترین مێرکاتۆ بکات .

پاش کۆتایی هاتنی وەرز هەر ناوی ئەستێرە بوو وابەستەی ڕیاڵ دەکرا دیاترنیان مباپێ و هالاند و لیفاندۆفسکی و چەند ناوی دیکەی تر .

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و شۆکهێنەرە ئەوەیە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە یانەی مێرەنگی تەنیا بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ سەرف دەکات بۆ بازاڕی گواستەوە ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی کڕینی هیچ کام لە مپاپێ و هالاندی نییە چوونکە گرێبەستی ئەم دوو ستارە زۆر زیاترن .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکەی مارکا بێت ئەو بازاڕی گواستنەوەی میدیا بۆ مێرەنگی دروست کردووە و تەنیا خەیاڵ و بازاڕ گەرمکردنە .

لە کۆتایدا و بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە بێت ڕیاڵ تەواو ئاڵای سپی هەڵکرد و توانای گواستنەوەی هالاند و مباپێ نییە .

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا