ئەنجامی سەیر و سەمەرە تۆمار كرا لە یۆرۆ لیگ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەرجەم یارییەكانی یۆرۆ لیگ لە گەڕی دووەم بە كۆتا هات و ئەنجامی سەیر و سەمەرە تۆمار كران تیایدا چەندان یانەی گەورە تووشی دۆڕان هاتن لەوانە تۆتنهام و سۆسیداد و لیڤەركوزن و فینۆرد كە بۆ خۆی تۆمار كردنی ئەو ئەنجامانە شۆك بوو بۆ تەواوی هاندەرانی ئەو یانانە.

میلانەكەی سوڵتان ئیبرا بەردەوامە لە ئەنجامە ناوازەكانی و برنەوەیەكی تری تۆمار كرد و هۆفنهایمیش بە هەمان شێوە ئەنجامێكی گەورەی تۆمار كرد و ناپۆلیش گەڕایەوە سەر ڕێچكەی بردنەوەكان پاش دۆڕاندنە چاوەڕوان نەكراوەكەی گەڕی یەكەم.

ئەنجامی یارییەكان سەرجەمیان
كارباغ ئەگدام 1 X ڤیاڕیاڵ 3
سیفاس سپۆڕ 1 X مەكابی تەلئەبیب 2
میلان 3 X سپارتا براغ 0
لیل 2 X سێڵتیك 2
ئەیك ئەسینا 1 X لیستەر 2
زۆریا 1 X سپۆرتینگ براغا 2
جینت 1 X هۆفنهایم 4
سرفینا زفیزدا 5 X لیبریچ 1
لاسك لینز 4 X لۆدۆگریس 3
ڕۆیاڵ ئەنتویرب 1 X تۆتنهام 0
سێسكا مۆسكۆ 0 X دینامۆ زەغرەب 0
فینۆرد 1 X وۆڵڤسبیرگەر 4

ڕۆما 0 X سێسكا سۆفیا 0
كلوج 1 X یۆنگ بویز 1
ئەرسیناڵ 3 X دۆندالك 0
مۆڵدە 1 X ڕابید ڤیێنا 0
سلاڤیا براغ 1 X لیڤەركوزن 0
نیس 1 X هبوعیل 0
نیقۆسیا 1 X ئایندهۆڤن 2
گرانادا 0 X پاوك ساڵۆنیكا 0
سۆسیداد 0 X ناپۆلی 1
ئالكەمار 4 X ڕیجیكا 1
بەنفیكا 3 X ستاندەر دولیاج 0
ڕینجەرز 1 X لیگ بۆزنان 0

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا