بارتۆمیۆ خۆی دەرناكات ئەوانی تر دەردەكات

پۆڵەتیك سپۆڕت

كەمێك پێش ئێستا خوسی ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە دۆخی یانەكەی باس كرد پاش دۆڕانە گەورەكەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە ئەنجامی 2 – 8

بارتۆمیۆ كە هەموان چاوەڕێی وازهێنان و دەستلەكار كێشانەوەی خۆی و ئێدارەكەی بوون كە بەرشەلۆنەیان گەیاندە ئەم دۆخە هەستا بە قسە كردن لە سەر یاریزانەكان و دوورخستنەوەی چەند ناوێك و هێشتنەوەی چەند ناوێكی تر و گوایە لەگەڵ ڕاهێنەری نوێ‌ گۆڕانكاری زۆر دەكەن و پێكهاتەیەكی تۆكمە دروست دەكەنەوە و كێبڕكێ‌ دەكەنەوە.

سەرۆكەكەی بەرشەلۆنە كە كەمتر لە ساڵێكی ماوە لە سەر كورسی سەرۆكایەتی ئەو یانەیە وتی: (چەند ناوێك كەس بۆی نییە هیچیان لە بارەوە بڵێت ئەوانە لەگەڵ میسی دەمێننەوە و ناڕۆن لەوانە شتیگن و دێمبلی و دی یۆنگ و گریزمان و ئەنسۆ و سیمیدۆ) و چەند یاریزانێكی تر دەمێننەوە و لەگەڵمان دەبن بۆ سەردەمی نوێ‌.

وتیشی: (چەند جەنگاوەرێكی كۆنمان هەیە كە جێگەی شانازی ئێمەن و خۆشەویستیمان بۆیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا كاتی ماڵئاوایی كردنە لێیان بە سوپاس و خۆشەویستییەوە لەوانەش سوارێز و پیكێ‌ و بۆسكێس و ئالبا و ئۆمتێتی و ڕۆبێرتۆ) و چەند ناوێكی تر كە لە ماوەی داهاتوو لەگەڵماندا نابن.

 

مۆندیۆ دیپۆرتیڤۆ/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا