پۆڵەتیک پرێس
ستافێکی پزیشکی لە میسڕ، لەنەشتەرگەرییەکی دەگمەندا نزیکەی سێ کیلۆگرام قژیان لە گەدەی گەنجێک دەرهێنا.
ئەو گەنجە تەمەنی ٢٧ ساڵە، دوای بوونی ئازارێکی زۆر لە گەدەیدا، سەردانی پزیشکی کردووە و پشکنینیان بۆ ئەنجام داوە، پاشان ئەنجامەکەی دەرکەوتووە پێیان وتووە کە وەرمێ لە گەدەیدا هەیە.
دوای ئەنجامدانی تیشک دەرکەوتووە کە ڕێژەیەکی زۆر قژ لە گەدەیدا کۆبۆتەوە هاوشێوەی وەرەمی لێهاتووە، ستافە پزیشکێکە نەشتەرگەرییەکی دەگمەنیان بۆ ئەنجام داوە و چەند کاتژمێرێکی پێچووە تا بەسەرکەوتووی هەموو قژەکەیان لە گەدەی گەنجەکەدا دەرهێناوە.
ئەو قژەی لە گەدەی گەنجەکەدا کۆبۆتەوە بەهۆی ئەو خوە خراپەیەوە بووە، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەو گەنجە سەر تاڵەکانی قژ و سمێڵی بە ددان قرتاندووە و قوتی داوە.