بە وێنە..پانتۆڵێکی کابۆ کاریگەری دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

دروست کردنی پانتۆڵی کابۆ بە دیزاینێکی جیاواز، لە لایەن براندنی لێجێی کۆریەوە، کاریگەرییەکی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دروست کردووە.

دەرکەوتنی وێنەی کابۆکان لە لاپەڕەی فەرمی براندەکە، بۆتە هێمایەکی بازرگانی هەروەها چەند بەشێکی کابۆکە بڕاوە تاوەکو بە شێوەیەکی جیاواز دەربکەوێت.

بەپێی بڵاو کراوەکان تێچووی کابۆکە ٣٧٥ دۆلارە، هەندێک کەسیش ڕەخنە لە دیزاینەکەی دەگرێت و دەڵێن شتێکی سەیرەو چاو ئازار دەدات.

 

هەندێکیتر نوسیویانە، ئەم دیزاینە هیچ ئاسودەت ناکا، یەکێکیتر نوسیویەتی لەم جۆرە دیزاینە تێناگەم هەندێکیتر دەست خۆشیان لە دیزاینەرەکە کردووە وتویانە تەواوی پاشەکەوتەکەیان لەو کابۆیەدا خەرج دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا