جومعە عیناد: لە حەشدی شەعبی ناترسین

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت “بەشی روبەڕوبوونەوەی دەوڵەتێک هێزمان هەیە و لەحەشدی شەعبی ناترسین، بەڵام ئەو ڕووداوانەی لەدوای دەستگیرکردنی سەرکردەکەمان ڕوویدا هەڵەبوو”.

رۆژی چوارشەممە 26ی ئایار قاسم موسلح سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی لەلایەن هێزێکی ئەمنی تایبەت بەپێی ماددەی پەیوەست بە تیرۆرده‌ستگیركرا، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە ئۆتۆمبیلی سەربازی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز كۆبوونەوەو فشاریان لەسەرحكومەت كرد تا سەركردەكەی حەشد ئازادبكرێت.

جومعە عیناد، وەزیری بەرگریی عێراق لەچاوپێكەتنێكدا رایگەیاند ” ئێمە سوپامان هەیە و توانای ئەوتۆمان هەیە و هیچ هێزێکی چەکدار ناتوانێ رووبەڕوومان ببێتەوە، ئەوەی روویدا زێدەڕۆییە بۆ سەر دەوڵەت، کێشەکە ئەوەیە ئەو زێدەڕۆییە لەلایەن رۆڵەکانی دەوڵەتەوە کرا، چونکە حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستمی ئەمنی”.

وەزیری بەرگری عێراق دەشڵێت “دەستگیرکردنی ئەو کەسە بە بڕوای من دەبوو بەشێوەیەکی دیکە بووایە، بەڵام بڕیاردرا و هەڵەکە روویدا، هەڵەش بە هەڵە چارە ناکرێت، بۆیە کەسی دەستگیرکراومان رادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد و لیژنەیەکی هاوبەشیشمان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە، کەیسی ئەو کەسەش لای هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا