بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 300 گوند چۆڵكراون

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانی بەردەوامی سوپای توركیا، بە بیانووی هەبوونی گەریلاكانی پەكەكە، تا ئێستا 300 گوند لە سنوری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون.

ئیدریس هەركی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: تا ئێستا شتی وا نەبووە بە شێوەی هەڕەمەكی سوپای توركیا دارستانەكانی سنورەكە ببڕێتەوە بەڵام سەبازانی توركیا دێنە ناو گوندەكان و قسە لەگەڵ دانیشتووانی گوندەكان دەكەن و پێیان دەڵێن كە رێگە مەدەن گەریلاكانی پەكەكە بێنە ناو گوندەكانتان بۆئەوەی ناچارنەبین بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەكانتان بكەین.

سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك وتی: بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی بەردەوامی سوپای توركیا، بە بیانووی بوونی گەریلای پەكەكە تا ئێستا 300 گوند لە سنوری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون و ئاوەدانییان تێدانیە.

باسی لەوەشكرد، لە ماوەی رابردوو نزیكەی 25 گوند كە ئاوەدانی تێدابووە چۆڵكراون و 10 گوندی دیكەش دانیشتووانەكەی تەنها رۆژانی پێنج شەممە و هەینی دەچنەوە ناو گوندەكانیان بۆ ئاودێری باخەكانیان و دەگەڕێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا