كاردانەوەی ڕامۆس دوای دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا

سێرخیۆ ڕامۆس كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەمگینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە ئەمڕۆ لویس ئەنریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردە لیستی یاریزانەكانی ئاشكرا كرد

دوای ئاشكرا كردنی لیستەكە ڕامۆس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام دوو وێنەی یورۆی 2008 و 2012 ی دانا و گوتی:

دوای وەرزێكی جیاواز و نا ئاسایی و ناخۆش لە ژیانی وەرزشیمدا ئێستاش بێبەش بووم لە جامی یۆرۆی هەڵبژاردەكەم

هەروەها ڕامۆس گوتی:بە ڕوح و جەستە زۆر جەنگام بۆ ئەوەی %100 ئامادە بم بۆ یارمەتیدانی یانەكەم و هەڵبژاردەكەم،بەڵام شتەكان هەموو جار بە دڵی ئێمە نابێت

بەردەوەم بوو لە قسەكانی و گوتی:زۆر ئازارم دەدات كە ناتوانم بەرگری لە درێسی وڵاتەكەم بكەم ،بەڵام باشتر وایە پشوو بدەم بۆ ئەوەی لە پێكان چاك ببمەوە و خۆم ئامادە بكەم بۆ وەرزی داهاتوو،ڕاستە ئازار بەخشە یاری بۆ هەڵبژاردە نەكەیت بەڵام پێویست و ڕاستگۆ و دڵسۆز بیت

لە كۆتاییشدا گوتی:هیوای سەركەوتن بۆ هاوڕێكانم دەخوازم،هیوادارم جامی یورۆ بەدەست بهێنین جارێكی تر،هاندەرێكی سەرسەخستی هەڵبژاردەكەم دەبم لە ماڵەوە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا