پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كۆتایی هات، كه تێدا (16) تیپ بۆ خولی دووه‌م سه‌ركه‌وتن. گرنگترین یاریی هه‌فته یاریی ریاڵ مه‌درید بورسیا میونشنگلادباخ بوو، كه یانه‌ی مێره‌نگی توانی به ئاسانی دوور له پێش بینیه‌كان به دوو گۆڵی كه‌ریم بنزیما بردیه‌وه و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی دووه‌م.
یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه له‌نێوان ئه‌نته‌ر میلان و شاختاربوو، ئه‌و یارییه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتوو یانه ئیتاڵیه‌كه نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت بۆ خولی ئه‌وروپا لیگ سه‌ربكه‌وێت و ماڵئاوایی كرد. تێدا ریاڵ به یه‌كه‌م و بروسیا میونشن گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌م و شاختاری ئۆكرانی به‌پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی بۆ خولی ئه‌وروپا لیگ.