پۆڵه‌تیك سپۆرت
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه یانه‌ی شاهانه دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامداوه، كه تێدا بریاریانداوه هیچ یاریزانێكی نوێ نه‌كڕن و زێدانیش به‌وه رازی بووه.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریاردراوه له هاوینی ساڵی 2021 كلیان مباپی له یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ره‌نسیه‌وه بگوازنه‌وه، كه ئه‌وه‌ش به‌دڵی زێدانه و رازییه ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به یاریكه‌ره كۆنه‌كانی یاریی بكات.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریاردرا ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ و یوڤیچ و مارسیلۆبن و چاوه‌روانی ئۆفه‌ری یانه‌كانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.